ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سیمیۆنی یاریزانەکەی هەڵبژاردووە؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید بەدوای جێگرەوەی خولیان ئالڤارێز دادەگەڕێت

نرخی شوێنگرەوەکەی ئالڤارێز 50 ملیۆن یۆرۆیە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ هێرشبەری ئەرجەنتینی، خولیان ئالڤارێز، کە دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرەتا ئامادە نەبوو دەستبەرداری ئالڤارێز ببێت، بەڵام ئێستا بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی گونجاو دەستیان بە گەڕان کردووە و چاویان بڕیوەتە مەیسن گرینوود.

 بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە فەرەنسییەکە، دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەکە، بەشێوەیەکی تایبەت داوای گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرە ئینگلیزییەکەی کردووە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن، بەتایبەتی دوای رۆیشتنی یاریزانانی وەکوو ئانتۆنی گریزمان و نیکۆ گۆنزالێز، هەروەها رۆیشتنی پێشبینیکراوی خولیان.

سیمیۆنی دەیەوێت سوود لە تواناکانی گرینوود وەربگرێت وەکوو یاریزانێکی کۆتاییپێهێنەر لە ناوچەی سزا، نەک تەنیا وەکوو یاریزانێکی باڵی راست کە پێشتر زۆرجار لەو پێگەیەدا یاری کردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا، ماتیۆ ئەلێمانی تەواوی زانیارییەکانی پەیوەست بە پێکهاتەی ئەم گرێبەستەی کۆکردووەتەوە.

یانەی مانچستەر یونایتد هێشتا لە %40ـی مافی فرۆشتنەوەی یاریزانەکەی هەیە.

گرینوود پێشتر لە لالیگا یاریی کردووە، کاتێک بە خواستن لە یانەی خێتافی بوو، لە 36 یارییدا 9 گۆڵ و 6 ئەسیستی تۆمارکرد. دواتریش بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە مارسیلیاوە کرد.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاتلێتیکۆ تاکە یانە نییە کە ئارەزووی گرینوود دەکات؛ هەردوو یانەی فەنارباخچێ و رۆماش چاودێری دۆخەکە دەکەن، بەڵام، ئەو یانانە دوودڵن لە پێدانی ئەو 50 ملیۆن یۆرۆیەی کە یانە فەرەنسییەکە بۆ دەستبەرداربوون لە گرینوود داوای دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button