گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئەرجەنتین بەزەحمەت لە کەیپ ڤێردی بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16
کەیپ ڤێرد ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کەیپ ڤێرد رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئەرجەنتین توانی سەرکەوتن بەسەر کەیپ ڤێرد بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

لە یارییەکی دراماتیکیدا کە هەردوو تیپ بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کاتی یاسایی تەواو بوو، ئەرجەنتین توانی لە کاتی زیادکراو بە ئەنجامی 3-2 یارییەکە بباتەوە.
بەو سەرکەوتنەش، ئەرجەنتین بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا کەیپ ڤێرد ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



