گرنگترینمۆندیالی 2026

هەڵوێستێکی دیکەی نایاب لە رۆناڵدۆ بۆ قوربانیەکی بومەلەرزەکەی ڤێنزوێلا

Yariga App

یاریگا –

لە درێژەی کارە خێرخوازیی و هەڵوێستە مرۆییەکانیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکیتر چاوی میدیاکانی جیهان بەلای خۆیدا رادەکێشێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دۆن و هاوڕێکانی بە بردنەوەی 2-1 لە کرواتیا توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026 لەو یارییە گەرموگوڕەی کە تێیدا ئەفسانە پۆرتوگالیەکە بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.

کریستیانۆ سەرباری بیری لای یارییەکانی مۆندیال کە رەنگە دوایین پاڵەوانێتی ئەو بێت لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی، کەچی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ڤێنزوێلاشی لەبیرنەکردووە کە لە چەند رۆژی رابردوودا روویدا و بەخراپی ئەو وڵاتەی هەژاند هەزاران قوربانی لێکەوتەوە.

لە ماوەی رابردوودا رۆناڵدۆ بە ناردنی فڕۆکەیەکی پر لە پێداویستی و هاوکاریی بۆ ئەو وڵاتە نارد. ئێستاش بە هەڵوێستێکی دیکە هێندەیتر لای خەڵکی ئەو وڵاتە شیرنیتر کرد کاتێک پەیامی بۆ مێردمنداڵێک نارد کە هاندەری دۆنە، بێت و لە نزیکەوە ئامادەی یەکێک لە یارییەکانی بێت.


پێشتر قوربانیەکە کە ناوی ئاندرێسە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و لە رووداوەکەدا هەمووشتێکی; خانەوادەکەی، ماڵەکەیان و تەنانەت قاچێکیشی، پەیامێکی بۆ رۆناڵدۆ ناردبوو. ئەفسانە جیهانییەکەش فەرامۆشی نەکرد و بە پەیامێکی ڤیدیۆیی لەپاڵ پیشاندانی هاندان و پشتگیری، داوەتی کرد و پێی راگەیاند:

ئاندرێس، دەمەوێت ئامادەی یەکێک لە یارییەکانم بیت. هیوای هێز و باشترینت بۆ دەخوازم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button