گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ میسڕ بە لێدانی یەکلاییکەرەوە لە ئوسترالیای بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16
ئوسترالیا ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئوسترالیا و میسڕ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
میسڕ توانی سەرکەوتن بەسەر ئوسترالیا بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
میسڕ لە یارییەکە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت و سەرەتا گۆڵێکی کرد، بەڵام دواتر ئوسترالیا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و یارییەکە چووە لێدانی یەکلاییکەرەوە، دواجار میسڕ یارییەکەی بردەوە و لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
بەو سەرکەوتنەش، میسڕ بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا ئوسترالیا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



