گرنگترینمۆندیالی 2026

یارییەکی گەورەی قۆناخی 16ی مۆندیال پێشدەخرێت

هۆکارەکەشی ئاشکراکراوە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخێکدا بۆ بڕیاردان لەسەر پێشخستنی کاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان مەکسیک و ئینگلتەرا لە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026.

مەکسیک کە هاوشانی ئەمریکا و کەنەدا یەکێکە لە رێکخەرانی پاڵەوانێتیەکە، دووشەممەی ئەم هەفتەی بێت لەسەر خاکی خۆی میوانداریی ئینگلتەرا دەکات کە پێشتر کاتژمێر 18:00ی بۆ دیاریکرابوو بە کاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بین جەیکۆبسی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئینگلیزی، فیفا خەریکی هەڵسەنگاندنی بڕیاری پێشخستنی یارییەکەیە بۆ کاتژمێر 12:00.

بە ئاماژەدان بە هۆکارەکە، بین نووسیویەتی کە بەهۆی تێکچوونی کەشوهەوا و ئاماژەکانی هەورەبروسکەوە، چاوەڕواندەکرێت یارییەکە بۆ شەش کاتژمێر پێش وادەی دیاریکراوی خۆی بەرێوەبچێت.

مەکسیک و ئینگلتەرا لەسەر حیسابی هەڵبژاردەکانی ئیکوادۆر و کۆنگۆی دیموکرات خۆیان گەیاندووەتە قۆناخەکە، براوەشیان لە چارەکی کۆتایی رووبەڕووی براوەی نێوان بەڕازیل و نەرویج دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button