ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەک مانچێستەر یونایتدی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی کامیرۆنی لە مانچێستەر یونایتد نامێنێتەوە و دەگەڕێتەوە تورکیا.

مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی کامیرۆنی بۆ وەرزێکی دیکە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ترابزۆن سپۆر دەکات و تاوەکوو هاوینی 2027 لە یانە تورکییەکە دەمێنێتەوە.

گۆڵپارێزە کامیرۆنییەکە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ترابزۆن سپۆر کرد، بەشداریی 29 یاریی کرد و شەش کلین شیتی کرد.

ئۆنانا لە هاوینی 2023 ئینتەر میلانی جێهێشت و بە 47.2 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد و تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button