ئه‌وروپاگرنگترین

یوێفا بڕیار لە یاساییەكی نوێ بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات

Yariga App

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ’ یوێفا’ بڕیار لەسەر یاسایی دەستگرتن بە دەمەوە لە كاتی قسە كردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات.

لە مۆندیالی 2026 هەر یاریزانێک لە كاتی قسە كردن دەست لەسەر دەمی دابنێت نە كارتی سوور دەكرێتە دەرەوەی یاریگا.

یوێفا رایگەیاند لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو هەر یاریزانێک لەكاتی قسەكردن دەمی دابپۆشێت بە كارتی سوور ناكرێتە دەرەوەی یاریگا.

ئەو یاریزانەی لە کاتی رووبەڕووبوونەوە و گرژیدا لەگەڵ یاریزانانی تیپی بەرامبەر دەمی خۆیان دەگرن، لەو پاڵەوانێتییانەی کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپاوە (یوێفا) سەرپەرشتی دەکرێن، کارتی سووریان پێ نادرێت.

یوێفا، کە سەرپەرشتی پاڵەوانێتیەكانی وەکوو چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ و کۆنفرانس لیگ دەکات، لەگەڵ پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانی وەکوو جامی نەتەوەکانی ئەورووپا (یۆرۆ) و خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، هاوشێوەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) كار بەو یاسایە ناكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button