ئه‌وروپا

لیڤەرپول یان ڕیاڵ مەدرید ..، گواردیۆلا سەختترین ڕكابەری دیاریدەكات

یاریگا: پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕایگەیاند كەوا لیڤەرپول سەختترین ڕكابەرە ڕووبەڕووی بووبێتەوە لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیدا.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا پیپ ووتی: ڕیاڵ مەدرید یانەیەكی بەهێز بووە لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیكردنم، وایكردووە ببمە ڕاهێنەرێكی باش لەبەر ئەو ڕكابەرایەتیە بەهێزەی هەبووە، چ لەگەل مۆرینهۆ و چ لەگەڵ پیلیگرینی .

هەروەها ووتیشی: ئەگەر پرسیارم لێبكەن كامیان سەختترین ڕكابەر بووە ئەوا دەڵێم لیڤەرپول ، سەرەتای هاتنم بۆ ئینگلتەرا وەك ئێستا نەبوون بەڵام ئەو لیڤەرپولەی ئێستا سەختترین ڕكابەر بووە ڕووبەڕووی بووبێتمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button