ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

🎥 | ناتانیێل بڕاون بۆ پشکنینە پزیشکییەکان گەیشتە میونشن

Yariga App

یاریگا –

ناتانیێل بڕاون، بەرگریکاری بەڵی چەپی ئەڵمانی گەیشتە میونشن و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەیانییە ناتانیێل بڕاون سەردانی نەخۆشخانەی بارمهێرزیگ بوردەری کردووە لە میونشن، لەوێ پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ دەکرێت و پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات.

پێشتر تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکرای کردبوو، بایرن میونشن لەگەڵ ئاینتراخت فڕانکفورت گەیشتووەتە رێککەوتن و ناتانیێل بڕاون بە 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات و گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە واژۆ دەکات.

لەدوای ئیسماعیل سەیباری، هێرشبەری مەغریبی، ناتانیێل بڕاون دەبێتە دووەم یاریزان لەم هاوینە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە بکات.

ناتانیێل بڕاون لە ئەکادیمیای نورمبێرگ پێگەیشتووە، هاوینی 2024 نورمبێرگی جێهێشتووە و بە شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە فرانکفورت کردووە.

ناتانیێل بڕاون بە درێسی فڕانکفورت لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 75 یاریی کردووە، حەوت گۆڵی کردوو و 13 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button