ئێستا؛ چێڵسی لەگەڵ بەرگریکارێکی لالیگا گفتوگۆ دەکات
شوێنگرەوەی کوکوێیا دەگوازێتەوە..

یاریگا –
چێڵسی جووڵەی فەرمی بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی مارک کوکوێیا دەکات و بەرگریکارێکی لالیگای دەوێت.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەگەڵ پێپ چاڤاریا، بەرگریکاری رایۆ ڤایێکانۆ دەستی بە گفتوگۆ کردووە.
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری چێڵسی بڕیاریداوە بەرگریکارێکی باڵی چەپ وەکوو شوێنگرەوەی مارک کوکورێیا بگوازێتەوە، کە ئەو بەرگریکارە ئیسپانیە لەم هاوینە بە 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.
چاڤاریای 28 ساڵان خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و ئەو بەرگریکارە گونجاوەیە کە چێڵسی بەدوایدا دەگەڕێت.
جۆرێڵ هاتۆ، بەرگریکاری فەڕەنسی کە هاوینی رابردوو لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، دەتوانێت لە باڵی چەپ و لە دڵی بەرگریش یاریی بکات، دوای رۆیشتنی کوکورێیا پێشبینی دەکرێت چێڵسی خولەکی زیاتر بەو یاریزانە بدات.
پێپ چاڤاریا یەکێکە لە ئەستێرەکانی رایۆ ڤایێکانۆ، وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی گەیشتە یاریی کۆتایی کۆنفڕانسلیگ، بەڵام 1-0 بە کریستاڵ پاڵاس دۆڕان.
چێڵسی لەم هاوینە گێبەستی مارکۆ پالێسترا، بەرگریکاری ئاتاڵانتای یەکلایی کردووتەوە و لە گواستنەوەی ماکسین لوکرۆی، بەرگریکاری فەڕەنسی نزیکبووەتەوە.
هاوکات بلوز ئۆفەرێکی بە بەهای 8 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی گرانیت چاکا پێشکەش کردووە، بەڵام سەندرلاند ئۆفەرەکەی رەتکردووەیەوە.



