فەرمی؛ ئینتەر میلان رۆیشتنی بەرگریکارێکی ناوداری راگەیاند

یاریگا –
فرانسێسکۆ ئاچێربی، بەرگریکاری ئیتاڵی ماڵئاوایی لە ئینتەر میلان کرد و یانەکە جێدەهێڵێت.
ئینتەر میلان بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، فرانسێسکۆ ئاچێربی، بەرگریکاری ئیتاڵی گرێبەستەکەی کۆتاییهاتووە و یانەکە جێدەهێڵێت و چیدیکە درێسی ئینتەر میلان ناپۆشێتەوە.
🏃♂️ 148 Presenze
⚽ 5 Gol
🏆 6 Trofei
E quei momenti impressi per sempre nei nostri cuori 🫀👉 https://t.co/kNt7IEAXzM pic.twitter.com/YkP41chEzc
— Inter ⭐⭐ (@Inter) June 30, 2026
ئاچێربی لە هاوینی 2022 لازیۆی جێهێشت و بە 4 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد، لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر بەسەرچوو، وەکوو یاریزانێکی ئازاد یانەکەی جێهێشت.
سۆمەر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 139 یاریی بۆ ئینتەر میلان کردووە، 5 گۆڵی کردووە و دوو نازناوی سێریا ئەی، دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.
بەرگریکارە 38 ساڵانییەکە یاریی بۆ یانەکانی پاڤیا، رێجینا، گێنوا، کیێڤۆ ڤیرۆنا، ئەیسی میلان، ساسوۆلۆ، لازیۆ و ئینتەر میلان کردووە.
هاوکات ئینتەر میلان هەر ئەمڕۆ رۆیشتنی یان سۆمەر، گۆڵپارێزی سویسری لە یانەکەی راگەیاند.



