گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ بەرازیل بەربەستی ژاپۆنی تێپەڕاند و گەیشتە قۆناخی 16

ژاپۆن ماڵئاوایی کرد

Yariga App

یاریگا –

لە دووەم یاریی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی بەرازیل و ژاپۆن رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

بەرازیل توانی بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی ژاپۆن بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

ژاپۆن لە خولەکی 29 لە رێی کایشو سانۆ گۆڵی یەکەمی کرد، بەرازیل لەدوای ئەو گۆڵە هێرشەکانی چڕکردەوە تاوەکوو کاسیمێرۆ لە خولەکی 56 گۆڵی یەکسانبوونی کرد، دواجار گابریێل مارتینێلی لە خولەکی 90ـی کاتی زیادکراو گۆڵی دووەم و بردنەوەی کرد.

بەو سەرکەوتنەش، بەرازیل بە فەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا ژاپۆن ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button