ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ؛ هاری كەین وەڵامی بارسێلۆنا دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

هاری كەین، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چاوەڕوان دەكرێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێبكاتەوە.

کەین لە هاوینی 2023 تۆتنهامی جێهێشت و بە 95 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد و تاوەكوو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.

پێشتر تۆڕی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردبوویەوە، بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی هاری کەین، کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دەدات. ئێستا بارسێلۆنا بەدوای رێگەیەک بۆ دابینکردنی پارەی گواستنەوەی هاری کەین دەگەڕێت و چۆنیەتی دابینکردنی پارەی گرێبەستەکە تاوتوێ دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، هاری كەین بە دووری نازانێت گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ بایرن میونشن واژۆ بكات.

بارسێلۆنا ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی هاری كەین دەربڕیوە و پەیوەندیان بە یاریزانەكەوە كردووە، بەڵام ئەگەر گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو روونەدات، کاپتنەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێ دەکاتەوە. 

هاری كەین لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 147 یاریی بۆ یانە ئەڵمانییەکە کردووە، 146 گۆڵی کردووە و 33 گۆڵی دروستکردووە.

 لەم وەرزە بە درێسی یانە و هەڵبژاردە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 70 گۆڵی کردووە.

ئێستا؛ بارسێلۆنا یەکەم هەنگاو بۆ گواستنەوەی هاری کەین دەنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button