بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لینگلێت پەیوەندی بە یانەیەکی پۆرتوگالی دەکات

Yariga App

یاریگا –

کلیمێنت لینگلێت وێستگەیەکی نوێ تاقیدەکاتەوە و روودەکاتە خولی پۆرتوگالی.

لینگلێتی فەڕەنسی 13 ساڵ لەمەوبەر لە ریزنی یانەی نانسی وڵاتەکەیەوە وەک یاریزانی پیشەگەر دەرکەوت. لە ساڵی 2017 لە رێگەی یانەی سێڤییا روویکردە ئیسپانیا. دیارترین ماوەی یاریکردنی بەرگریکارەکە لەگەڵ بارسێلۆنا بوو کە لە 2018-2025ی خایاند پێش ئەوەی بەخواستن بنێردرێتە دەرەوە بۆ یانەکانی تۆتنهام، ئاستۆنڤیلا و ئاتلێتیکۆ مەدرید. لە ساڵی 2024 بووە یاریزانی هەمیشەیی ئاتلێتیکۆ و ئەم هاوینە یانە مەدریدیەکەی جێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، کڵیمێنت پەیوەندی بە بێنفیکا دەکات و هەموو لایەنەکان رەزامەندییان بۆ گرێبەستەکە پیشانداوە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئاشکرایکردووە کە یاریزانەکە کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پۆرتوگالیەکە تا هاوینی 2029 دەخایەنێت.

یاریزانە فەڕەنسیەکە دەبێتە یەکێک لە رەگەزەکانی مارکۆ سیلڤا بۆ رکابەرێتیکردن لە خولی ئەو وڵاتە و هەروەها یۆرۆپالیگیش.

بابەتی زیاتر

Back to top button