ئه‌مریکاگرنگترین

تەواو؛ یانەی داهاتووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یەکلایی دەبێتەوە

لیڤا بەرەو خولی ئەمریکی

Yariga App

یاریگا –

هێرشبەری ئەفسانەیی پۆڵەندی، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی لە ئەوروپا هێنا و بڕیاریدا پەیوەندی بە خولی ئەمریکی بکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ چیکاگۆ فایر رێککەوتووە و یاریزانەکە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.

دوای دوو هەفتە لە سەردانی نهێنی بۆ شاری چیکاگۆ و بینینی بەرپرسانی یانەی چیکاگۆ فایر، لیڤاندۆڤسکی رەزامەندیی کۆتایی خۆی بۆ گرێبەستەکە دەربڕی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ وەرزی سێیەم.

ئەم گواستنەوەیە بە یەکێک لە گەورەترین رووداوەکانی مێژووی خولی ئەمریکی دادەنرێت، کە ئامانجی یانەکە لەم گرێبەستەدا بەهێزکردنی هێڵی پێشەوە و راکێشانی زۆرترین هاندەرە بۆ یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button