فاولەر بۆ لیڤەرپوول: جێگرەوەی سەڵاح لە ئەمریکایە

رۆبی فاولەر ئەستێرەی مێژوویی لیڤەرپوول داوا لە یانەکە دەکات بە زووترین کات کریستیان پولیسیچ بۆ جێگرتنەوەی محەمەد سەڵاح بکڕن.
کریستیان سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەمریکا دەکات لە جامی جیهانی و بە ئاستێکی بەرزەوە دەبینرێت. ناوبراو یاری بۆ یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەکات.
فاولەر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی ئێکس، نوسیوییەتی
دەنگۆی زۆر هەن لەسەر ئەوەی کێ دەگوازرێتەوە بۆ لیڤەرپوول بەڵام ناوێک کە باس ناکرێت کریستیان پولیسیچە. تەمەنی باشە، پێشتر لە پریمەرلیگ یاری کردووە و یاریکردنی سەرنجراکێشە. دەکرێت ببێتە جێگرەوەی محەمەد سەڵاح.
Plenty of rumours about as to who’s going to @LFC , one name I’ve not seen mentioned is pulisic… good age , played in the prem, exciting player , I’d take him, potentially a Salah type of pathway, thoughts?
— Robbie Fowler (@Robbie9Fowler) June 26, 2026
ئەوەی رەنگە رێگربێت لەبەردەم ئەو ئەستێرەیەدا، پێکانە بەردەوامەکانییەتی. تەنها لە وەرزی رابردوودا تووشی پێنج پێکانی جیاواز هات نزیکەی 70 رۆژ لە یاریگاکان دوور بوو.