دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ خولیان ئالڤارێز وەڵامی کۆتایی ئاتلێتیکۆ دەداتەوە و ریال مەدرید دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی دیۆماندێ
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
کۆمۆ ئۆفەرێکی بە بەهای 23 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ترێڤۆ چالۆبا پێشکەش کردووە، بەڵام چێڵسی داوای 30 ملیۆن پاوەند دەکات – سکای سپۆرتس
ئێڤەرتن تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لیام دێلاپ، هێرشبەری چێڵسی چڕکردووەتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ کێبڕکێی لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان دەکات – El Debate
سەرەڕای ئەوەی باس لە گەڕانەوەی ماوریسیۆ پۆچێتێنۆ بۆ پرێمەرلیگ دەکرێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکا ئۆفەرێکی گەورەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو چوار ساڵی دیکە پێشەش کردووە – تۆک سپۆرت
ئینتەر میلان رەنگە لە گواستنەوەی کورتیس جۆنز، ناوەڕاستکارت لیڤەرپوول شکستبهێنێت چونکە لیڤەرپوول داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات و ئینتەر ئامادە نییە لە 25 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بدات – کالچیۆ مێرکاتۆ
ئاتلێتیکۆ مەدرید هەوڵیداوە خولیان ئالڤارێز رازیبکات بمێنێتەوە بەڵام خولیان سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
نیوکاسڵ یونایتد توانای گواستنەوەی فێلیکس مێچا، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموندی نییە – کرۆنیکڵ
تۆماس مونیەر، بەرگریکاری بەلجیکی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیل کۆتاییهاتووە و هۆڵ سیتی گرنگی بە گواستنەوەی دەدات – تۆک سپۆرت
مارکوس راشفۆرد نایەوێت پەیوەندی بە تۆتنهام بکات و دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا – ئای پەیپەر



