گرنگترینمۆندیالی 2026

مۆندیالی 48 تیپی پاڵەوانێتییەکەی بێبەها و ئاسایی کردووە؛ کارلۆس کیرۆش هێرشی توند دەکاتە سەر فیفا

"تۆپی پێ بووەتە تۆپی پارە"

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس کێیرۆش، راهێنەری هەڵبژاردەی گانا، بۆ زیادکردنی ژمارەی تیپە بەشداربووەکانی مۆندیال بۆ 48 تیپ، بە توندی رەخنەی فیفا گرت و رایگەیاند کە ئەم هەنگاوە پرۆسەی پاڵاوتنەکانی بێبەها کردووە و پاڵەوانێتییەکەی کردووەتە شتێکی بێمانا و ئاسایی.

ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا مۆندیال بە بەشداریی 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت. جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا پاساوی ئەوە دەهێنێتەوە کە ئەمە دەرفەت بە وڵاتانی زیاتر دەدات، بەڵام رەخنەگران پێیان وایە ئامانجی سەرەکی تەنیا زیادکردنی داهاتە.

بەهای مۆندیال لە دەگمەنبوونیدایە

کێیرۆشی تەمەن 73 ساڵ، دوای ئەوەی سەرەڕای دۆڕاندنیان بە کرواتیا، وەکوو یەکێک لە باشترین تیپە سێیەمەکان گەیشتە قۆناغی 32، رایگەیاند کە تەنانەت خۆشی بڕوای بەوە نییە کە تیپەکانی پلەی سێیەم بگەنە قۆناخی داهاتوو.

کێیرۆش بە رۆژنامەنووسانی گوت؛

بڕوام وایە بەهای شتەکان لە دەگمەنبوونیاندایە، ئەم ژمارە زۆرەی تیپەکان کە دەگەنە مۆندیال، پاڵەوانێتییەکەی کردووەتە شتێکی ئاسایی و بێبەها. کاتێک هەمووان دەگەن، هێشتا بەهاکەی دەگمەنە؟ ئەمە لای من جێگەی پرسیارە.

کارلۆس کیرۆش، راهێنەری هەڵبژاردەی گانا

تۆپی پێ بووەتە تۆپی پارە

راهێنەرە پورتوگالییەکە پێی وایە پرۆسەی پاڵاوتنەکان مانا و بەهای خۆیان لەدەستداوە، بەتایبەتی لە کیشوەرەکانی وەکوو ئەمریکای باشوور کە لە کۆی 10 هەڵبژاردە، 6 هەڵبژاردە راستەوخۆ دەگەن و یەکێکیش دەچێتە پاشکۆ.

لە وەڵامی ئەمە بە گاڵتەپێکردنەوە گوتی؛

ئێستا لە ئەمریکای باشوور، سەرکەوتنی راستەقینە ئەوەیە کە نەتوانیت سەربکەویت! کێ لە ئەوروپا سەرنەکەوت؟ ئەگەر هەمووان سەربکەون پاڵاوتنەکان مانایان نامێنێت. دەبێت پاڵاوتنەکان سەخت و پڕ لە رکابەری بن. جاران قسەمان لەسەر تۆپی پێ دەکرد، بەڵام ئێستا تۆپی پارە قسە دەکات

مێژووی کێیرۆش و مۆندیالی راستەقینە

کارلۆس کێیرۆش کە تاوەکوو ئێستا ڕراهێنەرایەتی 11 هەڵبژاردەی جیاوازی کردووە، دووەم راهێنەرە لە مێژوودا کە لە پێنج مۆندیالی لەسەریەکدا بەشداریی بکات لەگەڵ پورتوگال، ئێران بە سێ جار و ئێستاش گانا.

لە کۆتاییدا سەبارەت بە یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر کۆڵۆمبیا لە قۆناخی 32، کێیرۆش گوتی؛ بە یاریزانەکانم گوتووە کە مۆندیالی راستەقینە لە قۆناخی داهاتووەوە دەستپێدەکات. قۆناخی کۆمەڵەکان تەنیا خۆگەرمکردن بوو، وەکوو کارتی بانکی وابوو، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە پارەکە بدەیت. هەموو شتێک بۆ براوەیە، هەر یارییەک درامایە و کەس ناتوانێت خۆی بشارێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button