پریڤیوی یاریی ئوردن V ئەرجەنتین؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە كاتژمێر 05:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و ئەرجەنتین لە یاریگای AT&T لە ئارلینگتن ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ئوردن یەكەم یاریی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەرامبەر نەمسا شكستیهێنا و لە دووەم یارییش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە جەزائیر دۆڕا.
بە بێ هیچ خاڵێک لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی دەیەم دێت و ماڵئاوایی كردووە.
لە بەرامبەردا ئەرجەنتین یاریی یەكەم بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە جەزائیری بردەوە و یاریی دووەمیش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە نەمسای بردەوە.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی دەیەمی گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئوردن بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.
ئەرجەنتین بە بێ رۆمێرۆ رووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوردن
عەبدوڵا
عوبێد، یەزن عەرەب، نەسیب
حەداد، رەشدان، رەوابیدە، ئەبو تەها
موسا تەماری، عەلوان، فاخووری
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین
ئێمیلیانۆ مارتینێز
مۆنتێل، ئۆتامێندی، لیساندرۆ، تاگلیافیكۆ
پاریدێس، دی پاوڵ، ئێنزۆ فێرناندێز
گۆنزالێز، ئالڤارێز، ئالمادا



