گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی كۆنگۆی دیموكرات V ئوزبەكستان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی كۆنگۆی دیموكرات و ئوزبەكستان رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە كاتژمێر 02:30 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی كۆنگۆی دیموكرات و ئوزبەكستان لە یاریگای مێرسێدێس بێنز لە ئاتڵانتای ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

كۆنگۆی دیموكرات یاریی یەكەم بە گۆڵێک لەگەڵ پۆرتوگال یەكسان بوو، لە دووەم یاریی بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبە كۆڵۆمبیا شكستیهێنا.

بە كۆكردنەوەی یەک خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی یازدەیەم دێت.

لە بەرامبەردا ئوزبەكستان یاریی یەكەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەرامبەر كۆڵۆمبیا شكستیهێنا و لە دووەم یارییش بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر پۆرتوگال شكستیهێنا.

بە بێ هیچ خالێک لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی یازدەیەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی یازدەیەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كۆنگۆی دیموكرات بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئوزبەكستان دەبێتەوە.

ئوزبەكستان بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كۆنگۆی دیموكرات دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆنگۆی دیموكرات

ئێمپاسی

وان بیساكا، ئێمبێمبا، توانزیبی، ماسوواكو

مۆتۆسامی، سادقی، موكاو

ئێلیا، ویسا، ئێم بوكو

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوزبەكستان

یوسوپۆڤ

خوسانۆڤ، عەبدوڵڵایێڤ، ئاشورماتۆڤ

سەیفیڤ، شوكورۆڤ، مۆزگاڤۆی، نەسرولایێڤ

فەیزوڵا، شۆمۆردۆڤ، ئورونۆڤ

بابەتی زیاتر

Back to top button