ئاسیاکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ یانەیەکی سووری یاریگاکانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکات بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا

Yariga App

یاریگا-

یانەی ئەهلی حەلەبی سوری، کە ئێستا لە پێشەنگی خولی سوریا دێت بیر لە دەستنیشانکردنی یاریگایەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی لە پاڵەوانێتی جامی تەحەدی ئاسیوی (AFC Challenge League)، کە سێیەمین پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا دوای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا یەک و دوو دێت.

سوریا بە دوو یانە بەشداری لەم پاڵەوانێتییە دەکات، بەڵام هەردوو یانە دەبێت یاری پاڵاوتن ئەنجام بدەن بۆ گەیشتن بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان یانەی ئەهلی حەلەب، کە ئێستا لە پێشەنگی خولی سوریا بۆ وەرزی 2025-2026 دێت دەبێتە یەکێک لە نوێنەرەکانی سوریا لەم پاڵەوانێتی وەکو پاڵەوانی خول.

بەهۆی باروودۆخەکانی ئێستا سوریا ئابلوقەی وەرزشییان لەسەر و دەبێت یارییە نێودەوڵەتییەکان لە دەرەوەی وڵاتی سوریا ئەنجام بدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆری وەرزشی یاریگا یانەی ئەهلی حەلەب بیر لەوە دەکاتەوە یارییەکانی خۆی لەم پاڵەوانێتییە لە یەکێک لە یاریگایەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، کە نزیکترین بژاردە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری لە هەولێر پایتەختە بەهۆی سەقامگیری و بوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی وڵاتی سوریا لەم شارە و بوونی فرۆکەخانە و سەرجەم پێداویستییەکانی مێوانداریکردن.

وا بریارە لەم هەفتەیە یانەی ئەهلی حەلەب کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات بۆ یەکلایکردنەوەی بژاردەکان، کە جگە لە هەرێمی کوردستان بژاردەی ئەنجامدانی یارییەکانیان لە ئوردەن هەیە، پاش یەکلاکردنەوەی بریارەکە بەشێوەیەکی فەرمی داواکارییان ئاراستەی ئەو شوێنە دەکەن، کە مەبەستیانە وەکو یاریگای خۆیان دەستنیشانی بکەن.

لە رۆژی 11 ئاب یانەی ئەهلی حەلەب یارییەکی پاڵاوتن لە یاریگای دیاریکراوی خۆیدا مێوانداری یانەی شورتەی بەنگلادیشی دەکات براوەی ئەم یارییە راستەوخۆ دەچێتە قۆناغی کۆمەڵەکان.

Back to top button