ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسێناڵ دەچێتە کێبڕکێی مێرکاتۆوە؛ شەڕی گەنەرز لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و تۆنتهام بۆ کڕینی ئەستێرەیەکی نوێ

پلانەکانی ئارسیناڵ بۆ هێڵی ناوەڕاست ئاشکرا دەبن

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ هەنگاوەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست دەستپێکردووە و لەم پێناوەشدا پەیوەندییان بە بریکارەکان و کەسە نزیکەکانی برۆنۆ گویمارێش، ناوەڕاستکاری یانەی نیوکاسڵ کردووە.

بێن جەیکبز، رۆژنامەنووسی پێگەی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ گرنگی بە تواناکانی گویمارێش دەدات و لێکۆڵینەوە لە گواستنەوەی دەکات.

ئەم هەنگاوەی گەنەرز، پرسیارکردن و هەنگاوێکی سەرەتاییە کە بە تەواوی هاوشێوەی ئەو هەوڵەیە کە مانچێستەر یونایتد پێش کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەکان بۆ هەمان یاریزان داویەتی، بەڵام سەرەڕای ئەم پەیوەندییە، تاوەکوو ئێوارەی پێنجشەممە هیچ پەیوەندییەکی فەرمی لە نێوان تۆپچییەکانی لەندەن و نیوکاسڵ نەبووە، لە کاتێکدا نیوکاسڵ بە هیچ شێوەیەک ئارەزووی فرۆشتنی ئەستێرە بەرازیلییەکەی ناکات.

لیستی جێگرەوەکان و کێبڕکێی یانەکان

لە لایەکی دیکەوە، ئارسیناڵ تەنیا پشت بە یەک بژاردە نابەستێت و ئێستا یەکێکە لەو یانانەی گرنگی بە ئالێکس سکۆت دەدات، ئەمەش شانبەشانی مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام.

چاوەڕوان دەکرێت تۆتێنهام هەنگاوی جیددی بۆ ئەم یاریزانە بنێت ئەگەر نەتوانێت لە گواستنەوەی ماتیۆس فێرناندێش یان ساندرۆ تۆنالی سەرکەوتوو بێت.

هەروەها، ناوی یاریزانی لاو ئەیوب بوعدی لە لیستی ئامانجەکانی ئارسیناڵدایە، لە کاتێکدا کارگێڕیی یانەکە خەریکی هەڵسەنگاندنی چەندین بژاردەی جیاوازە بۆ هێڵی ناوەڕاست.

پرسی تۆنالی و بڕیاری کۆتایی

یانە لەندەنییەکە هەر لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو پەیوەندی بە ساندرۆ تۆنالییەوە کردبوو بۆ زانینی بارودۆخی و ئێستا یانەکە دەیەوێت بە باشی سەرجەم بژاردەکان هەڵبسەنگێنێت، پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر پێشکەشکردنی هیچ دەستەوارەیەکی فەرمی بدەن.

Back to top button