گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ کۆڵۆمبیا لە کۆنگۆی بردەوە و بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوت
کۆڵۆمبیا بەربەستی کۆنگۆی تێپەڕاند

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و کۆنگۆی دیموکرات رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە سەرکەوتنی کۆڵۆمبیا کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی یازدەیەم هەردوو هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و کۆنگۆی دیموکرات لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کۆڵۆمبییەکان کۆتاییهات.
کۆڵۆمبیا و کۆنگۆی دیموکرات هاوشانی پۆرتوگال و ئوزبەکستان دەکەونە کۆمەڵەی K.
بەو ئەنجامە کۆڵۆمبیا بە شەش خاڵ دێتە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی و کۆنگۆی دیموکرات تەنیا خاوەنی خاڵێکە و لە پلەی سێیەم دێت.
لە یاریی داهاتوو کۆڵۆمبیا بەرامبەر پۆرتوگال یاریی دەکات، کۆنگۆ رووبەڕووی ئوزبەکستان دەبێتەوە.



