پریڤیوی یاریی پەنەما V كرواتیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەڵبژاردەی پەنەما رووبەڕووی هەڵبژاردەی كرواتیا دەبێتەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی كاتژمێر 02:00 بەكاتی هەولێر هەڵبژاردەی پەنەما و هەڵبژاردەی كرواتیا لە یاریگای بی ئێم ئۆ فێڵد لە تۆرۆنتۆی كەنەدا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی پەنەما یاریی رابردوو رووبەڕووی گانا بوویەوە و بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستیهێنا.
لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی كرواتیا بەرامبەر ئینگلتەرا یارییكرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شكستیهێنا.
پەنەما و كرواتیا بە بێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەم و چوارەمی كۆمەڵەی دوازدەیەم دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پەنەما بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی كرواتیا دەبنەوە.
كرواتیا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی پەنەما دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پەنەما
مۆسكوێرا
بلاكمان، ئیسكۆبار، كۆردۆبا
موریێۆ، هارڤی، مارتینێز، ئەندرادێ
باركێناس، وۆتەرمان، رۆدریگێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كرواتیا
لیڤاكۆڤیچ
شوتالۆ، ڤوسكۆڤیچ، ڤاردیۆڵ
ستانیشیچ، مۆدریچ، كۆڤاسیچ، سوچیچ
پێریسیچ، كراماریچ، باتورینا



