بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
تەواو؛ یاریزانێکی دیکەی ناودار هەولێر جێدەهێڵێت

یاریگا –
هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و سەفین مەنسوڕ لەم هاوینە یانەی هەولێر جێدەهێڵێت.
تۆڕی وەرزشیی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوویەتی، سەفین مەنسوڕ لەگەڵ یانەی تەڵەبە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەموو شتێک کۆتاییهاتووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکە ماوە و یانەی تەڵەبە بەمزووانە گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.
سەفین مەنسوڕ لە هاوینی 2023 یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی زاخۆ کرد، بەڵام تەنیا دوای وەرزێک و لە هاوینی 2024 گەڕایەوە یانەی هەولێر، لە دوو وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق درێسی ئیمپراتۆڕەکەی عێراقی پۆشیووە.
سەفین مەنسوڕ یاریی بۆ یانەکانی برایەتی، نەورۆز، زاخۆ و هەولێر کردووە، لە وەرزی 2025/2026ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 32 یاریی هەولێری کرد و دوو گۆڵی دروستکرد.



