بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تەواو؛ عەدنان حەمەد وەڵامی کۆتایی یانەی هەولێر دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

عەدنان حەمەد، راهێنەری ناوداری عێراقی لەگەڵ یانەی هەولێر نەگەیشتە رێککەوتن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، عەدنان حەمەد دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یانەی هەولێر نەگەیشتووەتە رێککەوتن و عەدنان حەمەد پۆستی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر وەرناگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا، عەدنان حەمەد نایەوێت جارێکی دیکە لە عێراق کاری راهێنەرایەتی بکاتەوە و بەڵێنی بە یانەی هەولێر داوە، هەرکاتێک بڕیار بدات لە عێراق کار بکاتەوە، ئەوا یەکەم یانە کە راهێنەرایەتی بکات یانەی هەولێر دەبێت.

عەدنان حەمەدی 65 ساڵان پێشتر راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن و بەحرەین و لوبنانی کردووە، هەروەها راهێنەرایەتی یانەکانی زەوڕا، ئەنساری لوبنانی، فەیسەڵی لوبنانی، وەحداتی ئوردنی و عروبەری سعوودی کردووە و ئەزمونێکی دەوڵەمەندی لە کاری راهێنەرایەتی هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button