گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئوردن V جەزائیر؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و جەزائیر رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی سێشەممە كاتژمێر 06:00 بەكاتی هەولێر هەڵبژاردەی ئوردن و جەزائیر لە یاریگای لێڤی لە سانتا كلارای ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئوردن لە یاریی رابردوو رووبەڕووی نەمسا بوویەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.

جەزائیر لە یاریی یەكەم رووبەڕووی ئەرجەنتین بوویەوە و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شكستیهێنا.

هەردوو هەڵبژاردە لە ریزبەندی سێیەم و چوارەمی كۆمەڵەی دەیەم دێن.

ریزبەندی كۆمەڵەی دەیەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئوردن بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی جەزائیر دەبێتەوە.

جەزائیر بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوردن

عەبدوڵا

عوبێد، یەزن عەرەب، نەسیب

حەداد، رەشدان، رەوابیدە، ئەبو تەها

موسا تەماری، عەلوان، فاخووری

پێكهاتەی پێشبینیكراوی جەزائیر

زیدان

بلغالی، ماندی، بێنسێباینی، ئایت نوری

بەدەوی، نەبیل بن تاڵب

مەحرز، مازا، شایبی

گۆیری

بابەتی زیاتر

Back to top button