پریڤیوی یاریی نیوزیلاند V میسڕ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی نیوزیلاند و میسڕ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی دووشەممە كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی نیوزیلاند و میسڕ لە یاریگای بی سی پلەیس لە ڤانكوڤەری كەنەدا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

نیوزیلاند لە یاریی رابردوو رووبەڕووی ئێران بوویەوە و یارییەكە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا بەیەكسان بوون كۆتاییهات.
میسڕ لە یاریی رابردوو رووبەڕووی بەلجیكا بوویەوە و یارییەكە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.
هەردوو هەڵبژاردە بە كۆكردنەوەی خاڵێک لە ریزبەندی یەكەم و چوارەمی كۆمەڵەی حەفتەم دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نیوزیلاند بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی میسڕ دەبێتەوە.
میسڕ بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەرووی نیوزیلاند دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی نیوزیلاند
كرۆكۆمپ
پاین، سورمان، بۆخال ، كاكاسی
ستامێنیچ، بیل
گاربێت، سینگ، جەست
كریس وود
پێكهاتەی پێشبینیكراوی میسڕ
شۆبێر
محەمەد هانی، ئینراهیم، عەبدولمونعم، فتووح
عەتییە، لاشین
سەڵاح، ئیمام عاشوور، ترێزگێت
مەڕمووش



