پریڤیوی یاریی ئیسپانیا V سعوودیە؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و سعوودیە رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و سعوودیە لە یاریگای مێرسێدێس بێنز لە ئاتڵانتای ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ئیسپانیا لە یاریی رابردوو رووبەڕووی كەیپ ڤێرد بوویەوە و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەكسانبوون كۆتاییهات.
سعوودیە لە یاریی رابردووی رووبەرووی ئوروگوای بوویەوە و یارییەكە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بە یەكسانبوون كۆتاییهات.
هەردوو هەڵبژاردەی سعوودیە و ئیسپانیا بە خاڵێک ریزبەندی دووەم و سێیەمی كۆمەڵەی هەشتەم دان.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئیسپانیا بە بێ ڤیكتۆر مونۆز رووبەڕووی سعوودیە دەبێتەوە.
سعوودیە بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەرووی ئیسپانیا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا
سیمۆن
یۆرێنتی، كوبارسی، لاپۆرت، كوكورێیا
پێدری، رۆدری، رویز
یامال، ئۆیارزابال، ویلیامس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سعوودیە
عوەیسی
عەبدولحەمید، تەمبەكتی، عوجەیمی، حەربی
كانۆ، خەیبەری
دۆسەری، جووەیر، سالم دۆسەری
بورایكان



