گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

شێری كوردان په‌یامی بۆ هانده‌ران هه‌یه‌

دوای 36 ساڵ ریکۆردێکی دەگمەنی مۆندیالی گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا –

ده‌نیز ئۆنداڤ، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دوای درەوشانەوەی  لە مۆندیالی 2026، رایگەیاند کە هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکات هەموو توانایەکیان هەیە بۆ ئەوەی لەم پاڵەوانێتییەدا بگه‌نه‌ دوایین قۆناخ.

ئامار و ریکۆردێکی مێژوویی

ئونداڤ لە یاری بەرامبەر کۆتدیڤوار توانی دوو گۆڵی یەکلاکەرەوە تۆمار بکات و یارییەکە 2-1 لە سوودی ئەڵمانیا کۆتایی پێ بهێنێت، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە لە خولەکی 60 وەک یاریزانی یەدەك لە شوێنی جەمال موسیالا هاتە ناو یاریگا.

بەپێی ئامارەکانی تۆڕی ئۆپتا، ئونداڤ بووەتە کاریگەرترین یاریزانی یەدەك لە مێژووی مۆندیالدا، بەوپێیەی لە تەنیا دوو یاریی یەکەمدا بەرامبەر کوراساو و کۆتدیڤوار پێنج بەشداریی لە گۆڵدا هەبووە (3 گۆڵ و 2 ئەسیست)، ئەمەش لە کاتێکدا تەنیا 56 خولەک یاریی کردووە. بەمەش ریکۆردی ئەفسانەی کامیرۆنی، رۆجێ میلای یەکسان کردەوە.

یەدەكەکان گۆڕانکارییان دروست کرد

ئونداڤی 29 ساڵ، هێرشبەری یانەی شتوتگارت، لە لێدوانێک دوای یارییه‌كه‌ گوتی:

“ئەرکی راهێنەرە بڕیار بدات کێ سەرەکی بێت، من تەنیا کارەکەی خۆم دەکەم. گرنگە هەمووان ئەوە ببینن کە تەنانەت ئەو یاریزانانەی وەک یەدەك دێنە ناوەوە، دەتوانن جیاوازی دروست بکەن. سەیری ندیم ئەمیری یان تونی رودیگەر و جیمی لیڤیلینگ بکەن، هەموومان پاڵنەرێکی نوێمان بە تیمەکە بەخشی.”

ئونداڤ ئاماژەی بەوەش کرد کە ناگێڵسمان پێی راگەیاندوون دەبێت ئاستی تیمەکە بەرز بکەنەوە و چەند خاڵێکی تەکتیکی بۆ راست کردوونەتەوە، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئەنجامەکە هەبووە.

ئازاری پێ و ئاهەنگگێڕانی هاندەران

 

سەبارەت بە شێوازی ئاهەنگگێڕانی، ئۆنداف بە پێکەنینەوە گوتی:

“خۆشییەکەم لە ناوەوە بوو، چونکە لە کاتی ئاهەنگگێڕانی گۆڵەکەدا هەمووان قاچیان نابوو بەسەر پەنجەی پێمدا و زۆر ئازاری هەبوو! بەڵام زۆر دڵخۆشم، 3 خاڵمان بەدەست هێنا و 2 گۆڵم تۆمار کرد.”

ئەو هێرشبەرە جەختی لەوە کردەوە کە یاری داهاتوو بەرامبەر ئیکوادۆر  زۆر گرنگە و دەیانەوێت بیبەنەوە، سەرەڕای ئەوەی پێشوەختە سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی دواتر مسۆگەر کردووە.

لە کۆتاییدا ئونداڤ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە هاندەران لە تۆرۆنتۆی کەنەدا و لە هەموو ئەڵمانیا ناوی دەڵێنەوە و گوتی:

“پشتیوانی هاندەران هێزێکی گەورەم پێ دەبەخشێت و هەوڵ دەدەم بەردەوام بم لەسەر ئەم ئاستە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button