پریڤیوی یاریی توونس V ژاپۆن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی توونس و ژاپۆن رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە كاتژمێر 07:00 بەكاتی هەولێر توونس و ژاپۆن لە یاریگای باكۆمەر لە شاری مۆنتێری لە مەكسیک رووبەڕووی یەک دەبنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

توونس لە یەكەم یاریی بەرامبەر سوید یارییكرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.
لە بەرامبەر ژاپۆن لە یەكەم یارییدا بەرامبەر هۆڵەندا یارییكرد و یارییەكە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
ژاپۆن بە كۆكردنەوەی خاڵێک لە ریزبەندی دووەم و توونس بە بێ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
توونس بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە.
ژاپۆن بە بێ كوبۆ رووبەڕووی توونس دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی توونس
چەماخ
ڤالێری, رەكیک , تاڵیبی, عەبدی
خێدرا, سخیری
غەربی, مێجبری, عاشوری
شەوات
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ژاپۆن
سوزوكی
واتانابێ، ئیتاكورا، هیرۆكی ئیتۆ
ریتسو دۆن ، كایشو سانۆ، كامادا، ناكامبا
جونیا ئیتۆ، ئایاسێ یودا، مایێدا



