گرنگترینمۆندیالی 2026

گیراوە نهێنییەکەی مۆندیال؛ ئەو گیراوە چییە و بۆچی ناوبژیوانەکە خواردییەوە؟

چارەسەرێکی کاریگەرە..

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکان هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و ئوستڕالیا رووبەڕووبوونەوە و ئەمریکا 2-0 یارییەکەی بردەوە.

لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە رووداوێکی سەرنجڕاکێش روویدا و ناوبژیوانی یارییەکە بەهۆی گرژبوونی ماسوولکەکانی تووشی پێکان بوو، کەوتەسەر زەوی و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، بەڵام راستەوخۆ گیراوەیەکی پێدرا، دوای خواردنەوەی گیراوەکە تەندروستی باشتربوو، هەستایەوە و یارییەکەی تاوەکوو کۆتایی بەڕێوەبرد.

گیراوە نهێنییەکە چییە؟

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەیەوە، ناوی ئەو گیراوەیە (Pickle juice) واتا “ئاوی خەیارشۆر”ـە کە توانایەکی کاریگەری هەیە لە چارەسەرکردنی گرژبوونی ماسوولکە.

ئەو خواردنەوەیە لەماوەی کەمتر لە 60 چرکەدا چارەسەری گرژبوونی ماسوولکە دەکات، لەناو “ئاوی خەیارشۆر” سرکەیەکی زۆر هەیە کاتێک بەر قوڕگ دەکەوێت ئاماژەیەکی دەستبەجێ “سگناڵ” بۆ مێشک دەنێرێت بۆ هێورکردنەوەی ئەو دەمارانەی بەرپرسن لە ناردنی سیگناڵی هەڵە کە دەبنە هۆی گرژبوونی ماسوولکەکان.

بەڵام لەناو ئاوی خەیارشۆر رێژەیەکی زۆری خوێ هەیە بۆیە باش نییە زۆر بخورێتەوە، هەروەها کەسێک فشاری خوێنی بەرزبێت، نەخۆشی دڵ یان گورچیلەی هەبێت باش نییە بیخواتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button