بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ لایپزیگ وەڵامی ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول دەداتەوە و تۆتنهام ئەستێرەیەکی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی ئادەم وارتن، ئەستێرەی کریستاڵ پاڵاس – تیم تۆک

لایپزیگ ئۆفەرێکی لیڤەرپوولی بە بەهای 87 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە یان دیۆماندێ رەتکردەوە و یانە ئەڵمانییەکە داوای 113 ملیۆن پاوەند دەکات – لیڤەرپوول ئێکۆ

ترابزۆنسپۆر ئۆفەرێکی فولهامی بە بەهای 17 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە چیبویکێ نوایو، بەرگریکاری نایجێری رەتکردەوە – فووتۆماک 

بایرن مونشن دەیەوێت گرێبەستی مایکڵ ئۆلیس نوێبکاتەوە و مووچەکەی زیاد بکات، چونکە ریال مەدرید و لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – میرەر

تۆتنهام هەوڵی گواستنەوەی مەیسن گرینوود نادات، رۆمای ئیتاڵی ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە بەڵام مارسیلیا ئامادە نییە بەو نرخە دەستبەرداری ببێت – مەیڵ

ئێڤەرتن، تۆتنهام و ئیپسویچ ململانێی گواستنەوەی کاڕل ئێتا، هێرشبەری لێڤانتی دەدەن – تۆک سپۆرت

سێڵتیک ئۆفەرێکی نۆتینهام فۆڕێستی بە بەهای 25 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە ئاڕنە ئەنجڵس، ناوەڕاستکاری بەلجیکی رەتکردەوە، بەڵام ئامادەن بە ئۆفەرێکی باشتر دەستبەرداریبن و کریستاڵ پاڵاس و بۆڕووسیا دۆرتمونیش چاویان لەسەرییەتی – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لیدز ئارەزووی گواستنەوەی شێی چاڕلس، ناوەڕاستکاری ساوسامپتن دەکات و بەهای یاریزانەکە 20 ملیۆن پاوەندە – مەیڵ

لیدز هەوڵی گواستنەوەی یولیان براند دەدات، یاریزانە ئەڵمانییەکە دوای جێهێشتنی بۆڕووسیا دۆرتموند ئێستا یاریزانێکی ئازادە – ئێڤنینگ پۆست

وۆڵڤز دەیەوێت چێ ئادەمز، بەرگریکاری تۆرینۆ بگوازێتەوە – توتۆ مێرکاتۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button