گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ بەرازیل لە هایتی بردەوە و سێ خاڵی زێڕینی بەدەستهێنا
بەرازیل پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرت

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی بەرازیل و هایتی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بە بەرژەوەندی سامبا کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی سێیەم هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و هایتی لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بە سەرکەوتنی سێلیساو کۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش بەرازیل پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرت.
بەرازیل و هایتی هاوشانی مەغریب و سکۆتلاند دەکەونە کۆمەڵەی C.
بەرازیل بە چوار خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت و هایتیش لە پلەی چوارەمە و هیچ خاڵێکی نییە.
لە یاریی داهاتوو بەرازیل بەرامبەر سکۆتلاند یاریی دەکات، هایتیش رووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە.



