فرمێسکەکان بەرهەمیان هەبوو؛ دایکی گۆڵپارێزەکەی کەیپ ڤێرد کێشەکەی چارەسەر کرا و گەیشتە ئەمریکا
کۆتاییەکی دڵخۆشکەر بۆ گۆڵپارێزەکەی کەیپ ڤێرد

یاریگا –
دواجار کێشەی دایکی ڤۆزینیا، گۆڵپارێزی کەیپ ڤێرد چارەسەر کرا و گەیشتە شاری مەیامی.
تۆڕی هەواڵیی رۆیتەرز کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی کێشەی ڤیزا و رێکارە قورسەکانی ئەمریکاوە نەیتوانی ئامادەی یەکەم یاریی کوڕەکەی بێت لە مۆندیالی 2026، دواجار کێشەی ڤیزای دایکی ڤۆزینیا، چارەسەر کرا و گەیشتە شاری مەیامی بۆ پاڵپشتیکردنی کوڕەکەی لە یارییەکانی داهاتوودا.
Cape Verde goalkeeper Vozinha’s remarkable World Cup story took another emotional turn when his mother arrived in Miami after receiving a US visa, allowing her to watch her son’s team face Uruguay pic.twitter.com/f53uQoX4uL
— Reuters (@Reuters) June 19, 2026
چیرۆکی فرمێسکەکانی ڤۆزینیا چی بوو؟
دوای ئەوەی لە یارییەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد، ڤۆزینیا نەیتوانی فرمێسکەکانی رابگرێت و بە میدیاکانی راگەیاند کە دایکی نەیتوانیوە ئامادەی یارییەکە بێت. هۆکارەکەشی بۆ بڕیارێکی ئیدارەی ترەمپ بە ناوی پڕۆگرامی بارمتەی ڤیزا گەڕاندەوە.
بەگوێرەی ئەو بڕیارە سیاسییە، هاووڵاتیانی 50 وڵات لە نێویاندا کەیپ ڤێرد، دەبێت بڕی 5 هەزار تاوەکوو 15 هەزار دۆلار وەکوو دەستەبەر دابنێن بۆ ئەوەی ڤیزای ئەمریکا وەربگرن. ڤۆزینیا ئەوکات بە دڵتەنگییەوە گوتی؛
دایکم نەیتوانی لێرە بێت بەهۆی کێشەی ڤیزا و ئەو پارە زۆرەی کە دەبوو بیدەین. نەمانتوانی لە کاتی خۆیدا کارەکان بکەین.
هاتنە سەر هێڵی ئەمریکا و چارەسەرکردنی قەیرانەکە
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی گریانەکەی ڤۆزینیا و دروستبوونی کاردانەوەی گەورە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتە سەر هێڵ و روونیکردەوە کە خێزانی یاریزانان لەم بڕە پارەیە دەبەخشرێن. هەرچەندە سەرەتا رایانگەیاند کە هیچ تۆمارێکیان نییە دایکی یاریزانەکە داواکاری پێشکەش کردبێت، بەڵام بەڵێنیان دا راستەوخۆ پەیوەندی بە خێزانەکەوە بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
کۆتاییەکی دڵخۆشکەر
بەڵێنەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جێبەجێ کرا و ئێستا تەواوی کێشە یاساییەکان بڕاونەتەوە. دایکی گۆڵپارێزەکە بە فەرمی ڤیزای پێدرا و گەیشتە شاری مەیامی، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە و لە نێو یاریگاکاندا هاندەری کوڕەکەی بێت.



