
یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی مەغریب و سکۆتلاند رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بە بەرژەوەندی مەغریبییەکان کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی سێیەم هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و سکۆتلاند لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بە سەرکەوتنی مەغریب کۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش مەغریب بەکاتی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرت.
مەغریب و سکۆتلاند هاوشانی بەرازیل و هایتی دەکەونە کۆمەڵەی C.
مەغریب بە چوار خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت و سکۆتلاندیش بە سێ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
لە یاریی داهاتوو مەغریب بەرامبەر هاتی یاریی دەکات، سکۆتلاندیش رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوە.



