پریڤیوی یاریی چیک V ئەفریقای باشوور؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یەكەم یاریی گەڕی دووەمی جامی جیهانی 2026 چیک و ئەفریقای باشوور رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 19:00 بەكاتی هەولێر چیک و ئەفریقای باشوور لە یاریگای مێرسێدێس بێنز لە شاری ئاتڵانتا لە ئەمریكا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ئەفریقای باشوور لە یەكەم یاریی خۆیدا رووبەڕووی مەكسیكی میواندار بوویەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن ماڵ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتاییهات.
لە بەرامبەردا چیكیش لە یەكەم یاریی خۆیدا رووبەڕووی كۆریای باشوور بوویەوە و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.
هەردوو هەڵبژاردە بە بێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەم و چوارەمی كۆمەڵەی یەكەم دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چیک بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی ئەفریقای باشوور دەبێتەوە.
ئەفریقای باشوور بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی چیک دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چیک
كۆڤارز
چالۆپێک، هارانارچ، كرایچی
سۆوفال، سۆوشیک، سۆیكا، زیلینی
پرۆڤۆد، شوڵتز، شیک
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەفریقای باشوور
ویلیامس
ماداو، ئۆكۆن، ماكانیا، مۆدیبا
سیتهۆل، مۆكۆینا
مۆرێمی، زوانی، ئاپۆلیس
فۆستەر



