گرێبەستێکی دراماتیکی؛ لیڤەرپوول چۆن لە کۆتا خولەک گەوهەرە مەدریدییەکەی رفاند؟
وردەکاری پەیوەندیکردنی مونۆز بە قەڵای ئانفیڵد

یاریگا –
ڤیکتۆر مونۆز، هێرشبەری لاوی ئیسپانی پشکنینەکانی پزیشکی بۆ کرا و بەتەواوی بووە یاریزانی لیڤەرپوول.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر ڤیکتۆر مونۆز پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و 34.5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە لیڤەرپوول کردووە و گرێبەستێک بۆ ماوەی شەش وەرز و تاوەکوو هاوینی 2032 لەگەڵ رێدز واژۆ دەکات.
Osasuna winger Victor Munoz has completed a medical and is expected to sign a six-year deal at Liverpool after his £34.5m release clause was triggered 🔴 pic.twitter.com/fhjcfQIpAt
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) June 18, 2026
سیناریۆی گرێبەستە دراماتیکییەکە؛
نیوکاسڵ یونایتد لەگەڵ ڤیکتۆر مونۆز لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتبوو، هەروەها لەگەڵ ئۆساسوناش بەبڕی 29 ملیۆن پاوەند لەگەڵ (4.3) ملیۆنی دیکە وەکوو پاداشت رێککەوتبوو، بڕیاربوو یاریزانەکە لەماوەی 24 کاتژمێردا لە ئەمریکا پشکنینەکانی پزیشکی بۆ بکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆ بکات.
بەڵام لە کۆتا خولەکەکان لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشکرد، ڤیکتۆر مونۆز راستەوخۆ بە ئۆفەرەکەی رێدز رازیبوو، لیڤەرپوول یاریزانەکەی لە چنگی نیوکاسڵ دەرهێنا و 40 ملیۆنەکەش بە دوو قیست دەدات.
بۆچی نیوەی پارەکە بۆ ریال مەدریدە؟
ڤیکتۆر مونۆز هاوینی 2025 بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ئۆساسونا کرد، بەڵام دوو مەرجی گرنگ لە گرێبەستەکە هەبوون، بەگوێرەی مەرجی یەکەم ئۆساسونا هەرکاتێک مونۆز بفرۆشێت نیوەی پارەکە بۆ ریال مەدرید دەبێت، مەرجی دووەمیش ئەوەبوو ریال مەدرید بە بڕێک پارە دەیتوانی یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە یانەکەی.
هەر بۆیە لە ئۆفەرە 40 ملیۆن یۆرییەکەی لیڤەرپوول، 20 ملیۆن یۆرۆ بە ئۆساسونا دەدرێت و 20 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بە ریال مەدرید دەدرێت.
🚨 Newcastle thought they had a deal in place for Victor Muñoz — before a late Liverpool hijack.
✔️ 💰 Newcastle had a fee of £29m (+£4.3m) ACCEPTED by Osasuna and the player had AGREED personal terms and told #NUFC he wanted to sign. Agent fees were also agreed.
👨🏻⚕️ Newcastle… pic.twitter.com/HhOXq9Lk2g— Keith Downie (@SkySports_Keith) June 18, 2026
هەنگاوە ژیرانەکەی لیڤەرپوول؛
کاتێک ئۆساسونا لەگەڵ نویکاسڵ یونایتد گەیشتە رێککەوتن، ریال مەدرید بڕیاریدا مەرجێک لە گرێبەستی نێوان هەردوو یانەکە دابنێت و هەرکاتێک بیەوێت مونۆز بگەڕێنێتەوە یانەکە، نیوکاسڵیش بەو مەرجە رازیبوو.
بەڵام کاتێک لیڤەرپوول گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە، گۆڕانکاری گەورەی کرد و مەرجەکەی ریال مەدرید لە گرێبەستەکەدا نابێت، مونۆز %100 دەبێتە یاریزنی رێدز و مافی هیچ یانەیەکی دیکەی تێدا نابێت و ریال مەدرید بەیەکجاری دەستبەرداری دەبێت.
هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە لە وەرزی 2025/2026 لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 36 یاریی بۆ ئۆساسونا کرد، حەوت گۆڵی کرد و پێنج گۆڵی دروستکرد.
چاوەڕواننەکراو؛ لیڤەرپوول لاوە ئیسپانییەکە لە چنگی نیوکاسڵ دەردەهێنێت



