
یاریگا –
به فه‌رمی هاڕوون ئه‌حمه‌د ئه‌ستێره‌ی هێلی ناوه‌راستی یانه‌ی دهۆك په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زاخۆ كرد.
یانه‌ی دهۆك له‌ماوه رابردوو گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هارون كرد بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی شوڕته و قادسیه و هه‌ولێریش هه‌وڵیان ده‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ن،به‌ڵام زاخۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كرد.
یانه‌ی زاخۆ به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی هاڕونی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م گرێبه‌ستی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه دوای ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و زاخۆ واژۆ كرا بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزان له نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه نه‌درێت.
هاڕون ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ یه‌ك وه‌رز ده‌بێت و وه‌رزی داهاتوو درێسی یانه‌كه‌ی پرا ده‌لال ده‌پۆشێت.



