ئێستا؛ گورزێکی گەورە بەر هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا دەکەوێت

یاریگا –
هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا تەنیا یەک رۆژ پێش یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیال گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت و لیڤرامێنتۆ لەدەستدەدات.
تۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، ڤالێنتینۆ لیڤرامێنتۆ، بەرگریکاری نیوکاسڵ یونایتد لە مەشقەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا تووشی پێکانی ماسوولکە بووە و جامی جیهانی 2026 بۆ ئەو بەرگریکارە کۆتایی هاتووە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تۆماس توخێل دەستبەجێ لیڤرامێنتۆ لە لیستەکەی دووردەخاتەوە و ترێڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری چێڵسی لەشوێنی ئەو بانگهێشتی مۆندیال دەکات.
سبەی چوارشەممە، 17ـی حوزەیرانی 2026 هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یەکەم مۆندیالی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەی کڕواتیا دەبێتەوە و یارییەکە کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
🚨 EXCLUSIVE: Telegraph Sport understands that Tino Livramento has suffered a hamstring injury that will force him to miss the tournament.
England manager Thomas Tuchel is expected to replace Livramento.@Matt_Law_DT has the full story ⬇️https://t.co/IWzLhBPuid pic.twitter.com/XINSp6QBKI
— Telegraph Football (@TeleFootball) June 16, 2026