گرنگترینمۆندیالی 2026

چیرۆکی کەیپ ڤێرد: چۆن ئەو تیمەی ئیسپانیای شۆک کرد، گەیشتە مۆندیال؟

وڵاتێکی بچووک و دەستکەوتێکی مەزن

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی کەیپ ڤێرد توانی شۆکێکی گەورە لە مۆندیالی 2026 تۆماربکات و پاڵەوانی یۆرۆی 2024 رابگرێت، سەرنجی تەواوی جیهانیان بەلای خۆیاندا راکێشا.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک، نیک میلەر، بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی سەرنجڕاکێش و مێژوویی چۆنیەتی گەیشتنیان بۆ یەکەمجار بە مۆندیال گەشتێکی ئەو وڵاتەی کردووە، کە لە سەرەتای لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2025 بڵاوکراوەتەوە.

وڵاتێکی بچووک و دەستکەوتێکی مەزن

کەیپ ڤێرد کۆمەڵێک دوورگەیە، بە دیاریکراوی 10 دوورگەیە کە دەکەوێتە کەناراوەکانی رۆژئاوای ئەفریقا و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 525،000 کەسە. ئەم وڵاتە تاوەکوو ساڵی 1975 لەژێر حوکمڕانی پۆرتوگال بووە. بە گەیشتنیان بۆ مۆندیال، بوونە دووەم بچووکترین وڵات لە مێژوودا کە بگەنە ئەم پاڵەوانێتییە گەورەیە، لە دوای وڵاتی ئایسلەندا. هاندەرانی وڵاتەکە پێیان وایە ئەمە گەورەترین رووداوە کە لە مێژووی کەیپ ڤێرددا روویدابێت، نەک تەنیا لە رووی وەرزشیییەوە، بەڵکوو لە هەموو کایەکانی ژیانیاندا.

ستراتیژی کۆچبەران؛ کلیلی پێکپێهێنانی تیمەکە

سەرکەوتنی کەیپ ڤێرد بەڕێکەوت نەبووە؛ چەند ساڵێک لەمەوبەر، فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە پلانێکی داڕشت بۆ سوودوەرگرتن لەو هاووڵاتیانەی کە لە ساڵانی 1960 و 1970 بەهۆی کۆچکردنەوە لە وڵاتانی جیاواز نیشتەجێ ئەو وڵاتە ببوون.

 پێکهاتەی تیمەکە تێکەڵەیەکی نێودەوڵيتییە. یاریزانی تێدایە کە لە وڵاتانی پۆرتوگال، فەرەنسا، ئێرلەندا و هۆڵەندا لەدایکبوون.

رووی کۆستا، بەڕێوبەری تەکنیکی کەیپ ڤێرد دەڵێت؛

ئێمە زۆر گۆڕاوین، ئێستا ئێمە خاوەنی فەلسەفەی یاریکردنی خۆمانین و هەموو کەسێک دەیەوێت بۆ کەیپ ڤێرد یاریی بکات.

چیرۆکی سەرسووڕهێنەری رۆبێرتۆ لۆپێس

یەکێک لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم تیمە، چیرۆکی بەرگریکاری لەدایکبووی ئێرلەندا، رۆبێرتۆ لۆپێسە. ئەو لە رێگەی نامەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی LinkedIn لە ساڵی 2019 لەلایەن راهێنەرەوە بانگهێشتی تیمی نیشتمانی کرا، کە سەرەتا پێی وابوو نامەیەکی ساختەیە. لۆپێس، کە باوکی خەڵکی کەیپ ڤێردە و باپیری تەمەن 98 ساڵەی هێشتا لە کێڵگەی خێزانییەکەی لەوێ کاردەکات، دەڵێت یاریکردن بۆ ئەم تیمە وایکردووە زیاتر ئاشنای کلتوور، مۆسیقا و خواردنی وڵاتەکەی بێت. هاوسەرەکەی چەند رۆژێک دوای یارییەکە یەکەم منداڵی بوو، بۆیە ئەو راستەوخۆ دوای یارییەکە گەشتی گەڕانەوەی کرد بۆ ئێرلەندا.

پەرەسەندنی تۆپی پێ و پشتگیرییەکان

پێشکەوتنی کەیپ ڤێرد لە ریزبەندی جیهانیدا سه‌رسوڕهێنەرە؛

  • لە دەستپێکی سەدەی نوێدا، کەیپ ڤێرد لە ریزبەندی 182ـی جیهاندا بوو.

  • لە کاتی سەرکەوتنیاندا گەیشتنە ریزبەندی 70 و پێشتریش گەیشتبوونه بەرزترین پلەی خۆیان کە پلەی 27 بوو.

  • 4 جار گەیشتوونەتە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و گەیشتوونەتە چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button