گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

ئامارە سەرسوڕهێنەرەکان؛ 927 یاریزان ئەگەری یەکەم دەرکەوتنیان لە مۆندیال هەیە

17 یاریزانیان لە ئیسپانیان

Yariga App

یاریگا –

ئیسپانیا بە 17 یاریزان دەگاتە سەر خاکی ئەمریکا کە ئەگەریی هەیە یەکەم دەرکەوتنیان لە مۆندیال هەبێت.

ئێریک گارسیا یەکێک بوو لە سوپرايزەکانی پێکهاتەکەی لویس دێلا فۆینتێ بۆ ئەو مۆندیالەی کە ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت. بەرگریکارە هەمەلایەنەکەی بارسێلۆنا پاداشتی ئاستەکەی لەسەر ئاستی یانە بەدەستهێنا لە رێگەی گه‌ڕانەوەی بۆ پێکهاتەی ئیسپانیا، سێ ساڵ و نیو دوای کۆتا دەرکەوتنی. کۆتا جار کە ئێریک لەگەڵ تیمی نیشتمانیدا بەشدار بوو لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر بوو لەژێر سەرپەرشتی لویس ئێنریکێ.

ئەم دۆخە ئێریک دەکاتە حاڵەتێکی ناوازە و تاوەکوو رادەیەک بێهاوتا لەنێوان ئەو 1245 یاریزانەی بۆ مۆندیال بانگهێشتکراون. تاوەکوو نیوەڕۆی رۆژی 9ـی حوزەیران (بە کاتی ئیسپانیا)، 1245 یاریزان لە پێکهاتەی ئەو 48 هەڵبژاردە بەشداربووەدا هەبوون.

ئەگەرچی لیستی کۆتایی پێکهاتەکان هەفتەیەک زووتر پێشکەش کرابوون، کە دوا مۆڵەتی فیفا بوو بۆ کەمکردنەوەی پێکهاتە سەرەتایییەکان و پشتڕاستکردنەوەی لیستی 26 یاریزانەکە، بەڵام هەندێک یاریزان لەو کاتەوە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتوونەتەوە و پێویستیان بە شوێنگرەوە بووە.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا

لەم نێوەندەشدا، زۆربەی ئەو 1245 یاریزانە بەبەختە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم دەرکەوتنیان لە مۆندیالدا. بە دیاریکراوی 927 یاریزان دەتوانن یەکەم دەرکەوتنیان لە یارییەکی مۆندیالدا ئەنجام بدەن، ئەو پاڵەوانییەتییەی کە هەر یاریزانێکی تۆپی پێ لە سەرەتای کاروانی وەرزشییدا خەونی پێوە دەبینێت.

بۆ نموونە، ئیسپانیا بە 17 یاریزانی کە ئەگەریان هەیە یەکەم دەرکەوتنیان لە مۆندیال هەبێت، گەیشتووەتە ئەمریکای باکوور. تەنیا ئەو یاریزانانەی یەکەم دەرکەوتنیانە تەواو نوێ نین، بەڵکوو چەندین یاریزان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی یەکەم خولەکەکانی یاریکردنیان دەکەن لە مۆندیالدا، سەرەڕای ئەوەی پێشتر بانگهێشتی پێکهاتەی مۆندیال کراون بێ ئەوەی هیچ دەرکەوتنێکیان هەبێت.

ئەمە حاڵەتەکەی ئێریک گارسیایە، کە لە ساڵی 2022 بانگهشێتکرا بەڵام هەرگیز یاریی نەکرد. 36 یاریزانی دیکەش لە هەمان دۆخدا خۆیان دەبیننەوە. تەنیا لە پێکهاتەکەی ئیسپانیادا، هەردوو یاریزان دەیڤد رایا و یێریمی پینۆ بەشێک بوون لە تیمەکە لە مۆندیالی قەتەر، بەڵام نە ئەوان و نە بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا نەیانتوانی پێ بنێنە نێو یاریگاوە.

نموونەی دیکەش لە سەرانسەری جیهاندا هەن. بۆ نموونە، جیۆڤانی لۆ سێلسۆ لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا بێ یاریکردنی تەنانەت یەک خولەک گەڕایەوە نیشتمانەکەی، پێش ئەوەی چوار ساڵ دواتر کەمپینی پاڵەوانبوونی ئەرجەنتین لە مۆندیال و تاجلەسەرنانی لیۆنێل مێسی لە قەتەر لەدەست بدات.

جیۆڤانی لۆ سێلسۆ لەگەڵ ئەرجەنتین

بابەتەکەی ئێریک گارسیا زیاتریش درێژ دەبێتەوە

لەنێوان مۆندیالی پێشوو و مۆندیالی ئێستادا، بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا هیچ دەرکەوتنێکی لەگەڵ ئیسپانیا نەبوو. بەدەر لە یارییە ئامادەکارییەکانی پێش مۆندیال، کە تێیاندا بەشدار بوو، ئیسپانیا بۆ هیچ یارییەکی دۆستانە، پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، پاڵاوتنەکانی مۆندیال، یاخود پاڵەوانییەتییە گەورەکانی وەکوو جامی نەتەوەکانی ئەوروپا یان خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بانگهێشتی نەکرد.

لە دوای دوورخرانەوەی ئیسپانیا بەرامبەر مەغریب لە قەتەر تاوەکوو یارییە ئامادەکارییەکانی ئەم دوایییە، 39 جار لیستی پێکهاتەی ئیسپانیا راگەیەنرا بێ ئەوەی ناوی ئێریک گارسیا تێیدا دەرکەوێت. تەنانەت بۆ یەک جاریش.

ئێریک نوێنەرایەتیی ئیسپانیای لە یارییە ئۆڵمپییەکاندا کرد، کە پێشبڕکێیەکە بۆ یاریزانانی خوار 23 ساڵ لەگەڵ بوونی سێ شوێن بۆ تەمەنی سەرووتر بۆ هەر فیدراسیۆنێک، بەڵام ئەو پاڵەوانییەتییە وەکوو بەشێک لە رۆژژمێری نێودەوڵەتیی تیمی گەورەکان هەژمار ناکرێت.

ئێریک گارسیا، بەرگریکاری بارسێلۆنا
ئێریک گارسیا، بەرگریکاری بارسێلۆنا

ئایا یاریزانێکی دیکەی هاوشێوەی ئێریک هەیە؟

ئایا هیچ یاریزانێکی تۆپی پێ هەیە کە وەک ئێریک بەشێک بێت لە پێکهاتەی مۆندیالی 2026 و بەشداربوونی پێشووی لەگەڵ تیمی نیشتمانیدا تەنیا لە کاتی مۆندیالێکدا بووبێت؟ بەڵێ، هەیە.

ئەو یاریزانە ئەحمەد تاگناوتیی گۆڵپارێزە، کە گۆڵپارێزی سێیەمی مەغریبە لە دوای یاسین بونۆ و مونیر محەمەدی. تاگناوتی کە لە خولی نێوخۆیی بۆتۆلا پرۆی مەغریبدا یاری دەکات، بەهۆی دوو یارییە دۆستانەکەی پێش مۆندیالەوە گەیشتە 50 بانگهێشتکردنی تیمی نیشتمانی.

بەدەر لەو دوو یارییە، رێک وەکوو ئێریک، بەشداربوونی پێشووی لەگەڵ مەغریبدا دەگەڕایەوە بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر. بە پێچەوانەی بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا، تاگناوتی بە دەگمەن بۆ مەغریب یاریی کردووە، کاتێک تەنیا سێ دەرکەوتنی هەبووە و هەرگیز یارییەکی تەواوی نەکردووە.

1245 یاریزانی بانگهێشتکراو، 927 یاریزان ئەگەریی یەکەم دەرکەوتنیان دەبێت و تەنیا دوو یاریزان بە ریکۆردێکی نائاسایی سەرنجڕاکێشەوە.

لە مۆندیالێکەوە بۆ مۆندیالێکی دیکە، ئەمە گەشتەکەی ئێریک گارسیا و ئەحمەد تاگناوتی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button