ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەیسی میلان راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم، راهێنەری پۆرتوگالی وەکوو راهێنەری نوێی ئەیسی میلان دەستنیشانکرا.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هێر وی گۆ، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، ئەیسی میلان لەگەڵ روبن ئامۆریم، راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئامۆریم دەبێتە راهێنەری نوێی یانە ئیتاڵییەکە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گرێبەستەکەی ئامۆریم لەگەڵ ئەیسی میلان بۆ دوو وەرزە و تاوەکوو هاوینی 2028 دەبێت، بەڵام بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2029 بەردەست دەبێت.

ئەیسی میلان لەکۆتایی ئەم وەرزە ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە و ئالێگری بووە راهێنەری نوێی ناپۆلی.

ئامۆریم لە مانگی یەکی 2026 لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە، مانچێستەر دەبوو بە 15 ملیۆن یۆرۆ قەەرەبووی بکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەخێرایی کارەکەی دەستکەوتووەتەوە بڕی قەرەبووەکە کەمتر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button