فەرمی؛ ریال مەدرید گرێبەستە گەورەکەی راگەیاند

یاریگا –
ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی مارک کوکورێیای راگەیاند.
ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی مارک کوکورێیا، بەرگریکاری پێشووی چێڵسی پەیوەندی بە یانەکە کردووە و ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش ساڵ و تاوەکوو هاوینی 2032 لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کردووە.
Comunicado Oficial: Cucurella.https://t.co/O3LIA2aLyT
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 15, 2026
گرێبەستەکەی کوکورێیا لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکوو هاوینی 2032 و بۆ ماوەی شەش وەرز دەبێت، ریال مەدرید لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە 55 ملیۆن یۆرۆ و 5 میۆنی دیکەش وەکوو پاداشت بە چێڵسی دەدات.
ریال مەدرید بە سەرکردایەتی جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نوێی یانەکە دەستی بە بنیادنانەوەی تیپەکە کردووە، لەم مێرکاتۆیە تاوەکوو ئێستا گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێ، دێنزیڵ دومفریس، بێرناردۆ سیلڤا و مارک کوکورێیای یەکلایی کردووەتەوە.
کوکورێیا لە هاوینی 2022 بڕایتنی جێهێشت و بە 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد و تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بلوز هەبوو، و ریال مەدرید مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کارا کرد گواستییەوە ریزەکانی.



