بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستە گەورەکەی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کە مارک کوکورییا بووەتە یاریزانی ریال مەدرید و گرێبەستەکەی واژۆ کردووە.

هەمان رۆژنامەنووس کە هەرخۆی وەک یەکێکە لە سەرچاوە دیارەکان چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر رێککەوتنی نێوان ریال مەدرید و بەرگریکارە ئیسپانیەکەی ئاشکراکرد، ئێستا ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە چێڵسی رێگەی داوە بەوەی پشکنینە پزیشکیەکانی لەگەڵ یانە شاهانەکە بۆ ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ ناوی ئەستێرە 27 ساڵیەکە بەشێوەیەکی کتوپڕ بە ریال مەدریدەوە بەسترا و تەنها دوای چەند کاتژمێرێک رێککەوتنەکەیان بووە راستی.

ریال مەدرید لەگەڵ ئەستێرەیەکی ناودار گەیشتە رێککەوتن

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بڕی تێچووی گواستنەوەی کوکورییا 55 ملیۆنی جێگیرە لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان.

کوکورییا کە ئێستا لەگەڵ ماتادۆرەکانە بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026، گرێبەستەکەی لەگەڵ زلهێزەکەی ئیسپانیا تا ساڵی 2031 دەخایەنێت.


 

Back to top button