پریڤیوی یاریی هۆڵەندا V ژاپۆن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی بەهێزدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ژاپۆن رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر هۆڵەندا و ژاپۆن لە یاریگای AT&T لە شاری ئارلینگتن لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ژاپۆن لە كۆمەڵەی شەشەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی سوید و توونس دێن.
هۆڵەندا وەكوو بەهێزترین هەڵبژاردەی كۆمەڵەی شەشەم سەیردەكرێت، بەڵام هەڵبژاردەی ژاپۆنیش لە چەند ساڵی رابردوودا ئاستێكی بەرز و جێگیر پێشكەش دەكات.
هۆڵەندا هەڵبژاردەیەكی پڕ ئەستێرەیە و دەیەوێت بە بردنەوە یارییەكانی جامی جیهانی دەستپێبكات و بە یەكەمی كۆمەڵەكەی سەركەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر بكات.
ژاپۆن لەلایەن زۆر كەسەوە وەكوو ئەسپی رەشی مۆندیال سەیردەكرێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
هۆڵەندا بە بێ تیمبەر رووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە.
ژاپۆن بە بێ میتۆما و مینامینۆ رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هۆڵەندا
ڤێربروخن
دومفرێس، هیكی، ڤان دایک، ڤان دی فێن
رێندێرس، خراڤنبێرخ، دی یۆنگ
سەمەرڤیڵ، مالن، خاكپۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ژاپۆن
سوزوكی
واتانابێ، ئیتاكورا، هیرۆكی ئیتۆ
ریتسو دۆن ، كایشو سانۆ، كامادا، ناكامبا
جونیا ئیتۆ، ئایاسێ یودا، تاكێفوسا كوبۆ



