سەرۆکە کوردەکەی یەکێتی تۆپی باسکەی عێراق دوورخرایەوە

یاریگا-
لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا ناوەندی یەکلاکەرەوە و ناوبژیوانی وەرزشی عێراق ( مرکز التسوية و التحكيم الرياضي العراقي) بریاری دوورخستنەوەی سەرۆک و جێگر و ئەندامێکی یەکێتی تۆپی باسکەی عێراقی دا، کە سێ مانگ پێش ئێستا یەکێتی تۆپی باسکەی عێراق سەرۆک و جێگر و ئەندامانی هەڵبژاردە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی یەکێتی تۆپی باسکەی جیهانی و ئاسیوی.
هەریەکە لە یانەی دجلە جامعە و یانەی شورتە تانیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و کۆی گشتی پرۆسەکە دا، ناوەندی یەکلاکەرەوە و ناوبژیوانی وەرزشی عێراق بریاری دا بە دوورخستنەوەی د.دیار محەمەد سدیق سەرۆکی یەکێتی تۆپی باسکەی عێراق لە پۆستەکەی بەهۆی تێپەرنەبوونی ساڵێک بەسەر ئەندامیتی دەستەی گشتی یانەی سلێمانی پێش خۆ پاڵێوراوکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتییەکە.
وهەروەها بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی عەلی عەبدئەئمە کازم لە پۆستی جێگری سەرۆک بەهەمان هۆکاری سەرەوە، بەڵام ناوبراو لە یانەی رەفاعی.
وبریاردرا بەدوورخستنەوەی نوێنەری یانەی سێمێڵ سری سعد ئیبراهیم لە پۆستی ئەندامیتی یەکێتییەکە بەهەمان هۆکاری ئاماژەپێکراو.
لە یەکەم کاردانەوەیدا یەکێتی تۆپی باسکەی عێراق بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردووە ئاماژەی پێدا، کە یەکێتییەکەیان کارەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن و چاوەروانی کاردانەوەی یەکێتی تۆپی باسکەی جیهانی دەکەن و هەروەها تانە لە بریاری ناوەندی یەکلاکەرەوە و ناوبژیوانی وەرزشی لە دادگای تاس دەدەن.