بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
روویدا؛ دهۆک راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

یاریگا –
یەحیا گوڵمحەمەدی، راهێنەری ئێرانی بووە راهێنەری یانەی دهۆک.
تۆڕی وەرزش سێی ئێران بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی یەحیا گۆڵمحەمەدی، راهێنەری ئێرانی گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک واژۆ کردووە و ئەو راهێنەرە لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە راهێنەری هەڵۆکانی چیا.
View this post on Instagram
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە 21ـی ئایاری 2026 وەکوو یەکەم سەرچاوە رایگەیاند دهۆک لەگەڵ یەحیا گوڵمحەمەدی دەستی بە گفتوگۆ کردووە.
یەحیا گوڵ محەمەدی راهێنەرایەتی یانەکانی پەدیدە، تراکتۆر سازی، زۆب ئاهان، نەفتی تاران، و فولاد خوزستان بووە، لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ فولاد بەسەرچوو و بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی دهۆک بکات.