پریڤیوی یاریی بەڕازیل V مەغریب؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
یارییەكانی قۆناخی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2026 بەردەوامە و لە یارییەكی دیكەدا هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و مەغریب رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە كاتژمێر 01:00 بەكاتی هەولێر بەڕازیل و مەغریب لە یاریگای مێتڵایڤ لە شاری رۆتێرفۆرد لە ئەمریكا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی.
پڕۆفایلی یاریی

هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و مەغریب لە كۆمەڵەی سێیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی هایتی و سكۆتلاند دێن.
هەڵبژاردەی بەڕازیل هەمیشە ناوێكی بەهێزی مۆندیال بووە و لەوەتەی ساڵی 1930 كاتێک یەكەم مۆندیال بەڕێوەچوو هەموو وەشانەكان بەشداریكردووە و پێنج جار پاڵەوانیەتیەكەی بەدەستهێناوە.
بەڕازیل بۆ یەكەمجار هانایان بۆ راهێنەرێكی بیانی بردووە و كارلۆ ئانچێلۆتی سەركردایەتی سامبا دەكات.
مەغریب لە وەشانی رابردووی مۆندیالدا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانیان بگەنە قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی 2022 و پلەی چوارەم بەدەستبهێنن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بەڕازیل بەبێ نێیمار رووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە.
مەغریب بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل
ئالیسن
دانێلۆ، ماركینیۆس، گابریێل، ساندرۆ
گویمارێش، كاسێمیرۆ
رافینیا، پاكوێتا، ڤینیسیۆس
كونیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەغریب
یاسین بونۆ
حەكیمی، دیۆپ، ریاز، مەزراوی
عەینەوی، بوعدی
براهیم دیاز، ئۆناحی، خەنووس
سایبەری



