گرنگترینمۆندیالی 2026

گرفتەکانی پێنەدانی ڤیزا بەردەوامیی هەیە؛ ئەستێرەیەکی بەناوبانگی ئەفریقی یاوەری هەڵبژاردەی ناکات

Yariga App

یاریگا –

کێشەی وەرگرتنی ڤیزا لە مۆندیالی 2026 وەک یەکێک لە دیاردە باوەکان بەردەوامیی هەیە و ئەمجارە قوربانیەکە  ئەستێرەیەکی بەناوبانگی تۆپی پێی ئەفریقیە. کەنەداش هاتەپاڵ حکومەتی ئەمریکا لە توندکردنەوەی رێکارەکانی پێدانی ڤیزا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فیفا کە سکای سپۆرتیش بڵاویکردووەتەوە، تۆماس پارتی ناتوانی یاوەریی گانا بکات بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر پاناما کە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە تۆرنتۆی کەنەدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

گانا لە کۆمەڵەی 12 دێت لەپاڵ هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، کڕواتیا و پەناما.

وەک لە زانیارییەکەی سکای سپۆرتسدا هاتووە بە پشتبەستن بە راگەیاندنی فەرمی فیفا، حکومەتی کەنەدا بڕیاریداوە ڤیزا نەداتە ناوەڕاستکارەکەی گانا.

ئەو هەڵبژاردە ئەفریقیە کە ئێستا لە شاری بۆستنی ئەمریکان، بەبێ ئەستێرەکەی هێڵی ناوەڕاستیان روودەکەنە کەنەدا لە یەکەم یاریی خۆیاندا لە مۆندیالەکە، ئەوەش دوای ئەوەی داخوازیی یاریزانەکە بۆ وەرگرتنی ڤیزا لەلایەن حکومەتی کەنەداوە رەتکراوەتەوە.

سەبارەت بە هەڵوێستی فیفا، یەکێتیەکە وەک هەموو کەیسەکانی دیکە رایگەیاندووە کە ئەوان دەستوەردان لە بابەتی پەیوەست بە کۆچ و یاساکانی تایبەت بە پەنابەریی ناکەن بۆ وەرگرتنی ڤیزا لەلایەن وڵاتانی میواندارەوە. حکومەتەکان دەسەڵاتی رەهایان هەیە و دیاریی دەکەن کێ دەتوانێت ڤیزا وەربگرێت و بچێتە وڵاتەکەیانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button